نوێنەری هەدەپە: بارزانی هەوڵی ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە بدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i262381-نوێنەری_هەدەپە_بارزانی_هەوڵی_ئازادکردنی_هاوسەرۆکانی_هەدەپە_بدات
بەرپرسی نووسینگەی هەدەپە لە هەرێمی کوردستانی ئیراق دەڵێت: "داوادەکەین ڕۆڵی بارزانی لە کێشەی کورد لە کوردستانی باکوور فراوان بکرێت و هەوڵی ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە بدات".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2016 09:59 Asia/Tehran
  • نوێنەری هەدەپە: بارزانی هەوڵی ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە بدات

بەرپرسی نووسینگەی هەدەپە لە هەرێمی کوردستانی ئیراق دەڵێت: "داوادەکەین ڕۆڵی بارزانی لە کێشەی کورد لە کوردستانی باکوور فراوان بکرێت و هەوڵی ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە بدات".

عابید ئیکە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ماوەیەکی زۆر بارزانی وەک کەسایەتیی سیاسی و سەرۆک لە ناو کوردان ڕۆڵی گرنگی خۆی دەبینێت، بارزانی کاریگەریی زۆری لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوچەکە هەیە و لە ئاستی نیشتمانی و نەتەوەییدا بارزانی جێگای تایبەتیی خۆی هەیە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراو لە لایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەو هەڵمەتەی حکوومەتی تورکیا کردوویەتی بۆ دەستگرکردنی هاوسەرۆکانی (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە، “جێگەی دڵخۆشییە”.

بەپێویستیشی زانی، ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە کوردستانی باکوور فراوان بکرێت و داوای کرد: “پشتیوانیکردنی بارزانی بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی کە هاوسەرۆکانی هەدەپە ئازاد دەکرێن، لە کاتێکدا هەدەپە پەیامی ئاشتی هەیە، ماوەیەک پێش ئێستا سەلاحەدین دەمیرتاش سەردانی بارزانی کرد، ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی جێبەجێ کرد، بۆیە دەبێت هەر سەرۆکێک لە لایەنی خۆیەوە هەوڵ بدات بۆ گوشار خستنە سەر دوژمنانی کوردستان".

هێزە ئەمنیتیەکانی تور کیا بەیانی ڕۆژی جومعە " سەلاحەدین دەمیرتاش" یان لە ماڵکەی دا لەباشووری ڕۆژهەڵاتی شری دیار بەکر و " فیگن یوکسکداغ" یان لە شوێنی نیشتەجیی بونەکەی دا لە شاری ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە ، دەسگیر کردوە. بێجگە لە دەمیرتاش و یوکسکداغ، بەپیی بەیان نامەی وەزاڕەتی نێوخۆی تورکیا ، نۆ نوێنەری تری حێزبی دیمکراتیکی گەلیش لە پەلاماری شەوانەی پۆلیس بۆ سەر بنکەی ئەم حێزبە لە ئانکارا و ماڵەکانیان دەسگیر کراوان.