هەرێمی کوردستانی عێراق دوای هاوکاری دژە ترۆریستیی لە روسیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i262573-هەرێمی_کوردستانی_عێراق_دوای_هاوکاری_دژە_ترۆریستیی_لە_روسیا_دەکات
بەرپرسی پەیوەندیە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای کرد روسیا لە شەڕی دژی ترۆریسم لە بواری تەکنیکی و بەرگری هاوکاریی هەرێم بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2016 08:17 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستانی عێراق دوای هاوکاری دژە ترۆریستیی لە روسیا دەکات

بەرپرسی پەیوەندیە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای کرد روسیا لە شەڕی دژی ترۆریسم لە بواری تەکنیکی و بەرگری هاوکاریی هەرێم بکات .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، فەلاح مستەفا دوای دیداری لە گەڵ میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری سەرۆکی روسیا بو کاروباری روژهەڵاتی ناڤین و یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە مسکۆ گوتی : داوای وەرگرتنی یارمەتیەکانی

هاوپەیوەند بە ترۆریسم و هەروەها یارمەتی مرۆیی دراوە بە مسکۆ .

رۆژنامەی ئیزۆزستیا رۆژی دوشەممە بە گێڕانەوە لەم کاربەدەستە کوردە نووسی : داوای وەرگرتنی هاوکاری دژە ترۆریستیی لە مسکۆ بە لەبەرچاوگرتنی گرنگایەتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم گرنگە .

فەلاح مستەفا هەروەها جەختی کردەوە : بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم پێویستی بە هاوکاری کومەڵگەی جیهانیی و هاوپەیمانانی ئێمە هەیە و روسیاش لە نێو ئەوان دایە کە پێویستە پشتیوانیی هەمە لایەنەی دژە ترۆریستیی ئەنجام بدەن .

ئەو لە کۆتاییدا گوتیشی : لە دانوستانەکاندا ، لایەنی رووسی ئاماژەی کردە داکۆکی لە خەباتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی ترۆریستان و رایگەیاند داوای هاوکاریی دژی ترۆریستیی تاووتوێ دەکات و هەوڵ ئەدات لەم بارەوە هەنگاوێک هەڵگیردرێ .