دیداری عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لە بارەی هەڵمەتی موسڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i262600-دیداری_عەبادی_لەگەڵ_بەرپرسانی_هەرێم_لە_بارەی_هەڵمەتی_موسڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانی بۆ هەولێر لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە پرۆسەی هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ و قۆناخی دوای رزگارکردنی ئەم شارە وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2016 09:20 Asia/Tehran
  • دیداری عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لە بارەی هەڵمەتی موسڵ

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانی بۆ هەولێر لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە پرۆسەی هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ و قۆناخی دوای رزگارکردنی ئەم شارە وتووێژی کرد .

بەپێی راپۆرتی ئیسنا ، بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلعەهد ، فواد حسێن بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکایەنی هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی : سەردانی حەیدەر عەبادی لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی شەڕەکانی دەوربەری موسڵ و لێکدانەوەی دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە لەم ناوچەیەدا ئەنجام بوو .

 ناوبراو گوتیشی : عەبادی لە  هەولێر پرسی موسڵ بە تایبەت قۆناخی دوای وەرگرتنەوەی ئەم شارە لە داعشی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لێکدایەوە .

عەبادی لەم سەردانەی دا چاوی کەوت بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق و لەسەرووی ئەواندا مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم . لەم دیدارەدا نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیران و مەسروور بارزانی راوێژکاری ئاسایشیی هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوون .

ئەم دیدارە دوای بەسەرکردنەوەی کورتی شاری بەرتەلە لە رۆژهەڵاتی موسڵ لە لایەن عەبادی ئەنجام بوو ئەو شارەی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزە عێراقیەکانەوە رزگار کرا .

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی سەردانەکەی لە بەرتەلە گوتی : لەم سەردانەدا هەڵگری پەیامێکم بۆ دانیشتوانی موسڵ کەسانێک کە لە راستیدا لە لایەن داعشەوە بە بارمتە گیراون .

ئەو گوتیشی : پرۆسەی پێشڕەووەی بۆ وەرگرتنەوەی موسڵ لە نزیکەی سێ حەوتە لەمەوبەرەوە تا ئێستا بەردەوامە و ئەم پرۆسەیە لە نێو موسڵ خێراتر بووە لەوەی کە چاوەڕوانی دەکرا . بەڵام دیارە بەلەبەرچاوگرتنی شێوازی داعش بۆ دەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و چاندنی مین لە دەوربەری رێگاکان ئەم رەوتە بەم خێراییە درێژەی نابێ .