داخوازی قلیچدار ئۆغڵوو لە ئێران بۆ دەورگێران لە مەسەلەی کۆپرسیەکەی ناوچەی کوردستانی ئێراق
سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا سەبارەت بە بەڕێوەچونی کۆپرسی جیابوونەوە لە ناوچەی کوردستانی ئێراق وتی: ئێران، تورکیا و ئێراق دەبێ ڕێگاچارەیەکی هاوبەش بۆ ئەم مەسەلە بدۆزنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئاناتوولیی تورکیا؛ "کەماڵ قلیچدار ئۆغڵوو" ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژە بە پێویستیی گرتنە بەری هەڵوێستێکی یەکپارچە لە تورکیا دژ بە مەسەلەی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ ستراتژی و ڕادەربڕینی چەن لایەنە لەم بارەوە زەبری داوە لە پلە و پێگەی تورکیا.
سەرۆکی پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەروەها پێشنیاری دا، کاربەدەستانی تورکیا، ئێراق و ئێران ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ مەسەلەی جیا بوونەوەی کوردستان لە ئێراق.
قلیچدار ئۆغڵوو وتیشی: دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی هاوبەش بوار خۆش دەکات بۆ ئەوەی تورکیا بتوانێ هەنگاوی گرینگ هەڵگرێ.
وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد.