تشرینی دووه‌م 16, 2017 11:36 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی فراکسیۆنی پەرلەمانیی پارتی مەسعوود بارزانی بۆ پەرلەمانی ئێراق

فراکسیۆنی پارتی بەسەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی ڕایگەیاندووە بڕیاری داوە لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەبەغدا، بەشداری بکات.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی  پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز،  فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : بە پێی ئیمان  بەمەی کە وتووێژ تەنیا ڕێگە بۆ  چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە، بڕیاری داوە کە چالاکی لە پەرلەمانی ئێراق  دەست پێ بکرێتەوە.

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە ، فراکسیۆنی پارتی  وەک ڕابردوو هەوڵ دەدات کە دەستووری ئێراق، بنەمای بەرایی چارەسەری ناکۆکییەکان بەتایبەت گرفتە چارەسەرنەکراوەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق لەبەغدا بێت.

ئیدارەی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش  ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : هەولێر  ڕێز دەگرێت  لە دەنگی دادگەی باڵای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بە خاڵی یەکی دەستوور سەبارەت بەمەی  هیچ تاقم و یان  ڕەوتێک  مافی ئەوەی نییە لە وڵات جیا بێتەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند : بڕیاری هەولێر بۆ ڕێزگرتن لە حوکمی دادگەی باڵای فیدراڵی ئێراق،  بەمانای کشانەوە لە ئەنجامی کۆپرسی  جیایی هەرێمی کوردستان لە ئێراقە.

سەرپەیڤ