ئه‌یلوول 19, 2025 14:47 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی بایکۆتی خوێندنی ساڵی نوێی ڕاگه‌یاند

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنی ده‌وامی نوێی خوێندن ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، پێیانوایە بایکۆت و خۆپیشاندان و هەمو هۆکارێکی مەدەنی بۆ داکۆکی لە مافەکانیان، "نایه‌کی سەربەرزانەن بۆ ڕەتکردنەوەی (دەوامی بەخۆڕایی/ بەزۆرەملێ)"، کە جۆرێکە لە کۆیلایەتی سەردەم".

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌، "ستەم و برسیکردن و شکۆشکاندنی  دەسەڵاتی تاڵانکار، هەمو سنورە دینیی و مرۆیی و ئەخلاقییەکانی بەزاندوە، بەدەر لە تیرۆری جەستەیی و کەسایەتیی؛ وا خەریکن لە ڕێی ژەهری نائومێدی و موشەکی دەستی-دەستیپێکردن و ڤاکسینی بێدەنگکردن، یەک بەیەکمان خەڵتانی لەناوبردنێکی سەرشۆڕانە دەکەن"له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه‌، "ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە (کە سێبەری ڕەشی کورسی و بەرژەوەندییەکانیان، بەرچاو و بەرویژدانی گرتون؛ بەبێ گوێدانە دۆخی کارەساتباری دارایی مامۆستایان (کە هەم مامۆستان و هەم دایبابی خوێندکار)، ڕێکەوتی 21ی 9ی 2025یان وەک یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە هەریەک لە مووچەکانی مانگی (7 و 8) نەدراوە و چاوبرسێتی و نەوتپەرستی و داهاتدزینی ئاغاکانیان وابکات هەریەک لە مووچەی مانگەکانی (9، 10، 11، 12) تەنیا فاتیحەلەسەرخوێندنی ماوە". ه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، "پێمانوایە بایکۆت و خۆپیشاندان و هەمو هۆکارێکی مەدەنی بۆ داکۆکی لە مافەکانمان، نایه‌کی سەربەرزانەن بۆ ڕەتکردنەوەی (دەوامی بەخۆڕایی/ بەزۆرەملێ)، کە جۆرێکە لە کۆیلایەتی سەردەم، ئەوەشی نەیهێشتووە بەتەواوی ئامانجەکەی بپێکێت، لەپاڵ فشار و بێباکی دەسەڵاتی قۆرخکار، بەداخەوە دەستبەکڵاوگریی لەڕادەبەدەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆک و پاساوی نابەجێی مامۆستایانی قۆناغی دوانزەیەم و نۆیەکان بوە، کە هیوادەخوازین و داواکارین ئەوانیش ئەمساڵ لێبڕاوانە (دەوامی بەخۆڕایی/ بەزۆرەملێ) ڕەتبکەنەوە و پشتیوانیی تاکۆتایی ڕێ، لە بایکۆتی خۆڕسکانە و هەر هۆکارێکی تری مەدەنی بۆ داکۆکی لە مافەکانمان بکەن".ئه‌وه‌ش هاتوه‌،  "خوێندن و پەروەردە و زانستێک؛ فێری  ئازایەتی و هۆشیاریت نەکات، فێرت نەکات داوای مافە زەوتکراوەکانت و دادپەروەری بکەیت، ئەوە تەوق و بەڵایەکە لە گەردنتدا، کە  لە هەردوو دنیات جگەلە ماڵوێرانی، هیچی دیکەی لێ بەرهەم نایەت، بۆیە تکادەکەین با بەس بێت، دەستبڵاویی لە بێدەنگی و  ملکەچی و بەخشینەوەی نائومێدیی". 

سەرپەیڤ