وشدار لەحاند هەستانەوەی شەپۆلی ڕفاندنی کوردەکان لە سوریا
ناوەندێکی مافی مرۆڤ وشداری داوە کە لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ شاروومەندی کوردی سوریا بەتایبەت لە دیمەشق، حەلەب و عەفرین ڕفێندراون.
زۆربەی ئەو پیاوڕفاندنانە لەلایەن کەسانی چەکدارەوە و بە بێ بڕیاری دادەوانەی ئەنجام دەبێ و زۆرێک لە بنەماڵەکان لە ترسانی گیانیان ، حاڵەتەکانی ڕفاندن ڕاپۆرت نادەن بە ناوەندەکانی پۆلیس و ئاسایش. زیاترین ڕفاندنی خەڵکیش لە عەفرین ڕوویداوە کە لە ژێر دەسەڵاتی ملیشیاکانی سەر بە تورکیادایە. ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریایش باسی بێسەروشوێن بوونی زیاتر لە ١٦٠٠ کەسی کردووە لە دەسپێکی ئەمساڵەوە لە سەرانسەری سوریادا. ئەم شەپۆلی خەڵک ڕفاندنە لەکاتێکدا دەست پێ بووە کە حکومەتی جۆلانی لەبەر بنپێکردنی مافی پێکهاتەکان و کۆکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی یەکلایەن لە دارشتی یاسای بنەڕەتیی تازە ، کەوتۆتە بەر شاڵاوی رەخنە و گازندەوە. هاوکات تووند و تیژی تایفی لە پارێزگا درۆزی نشین و عەلەوی نشینەکانیش دەیان کوژراوی لێکەوتۆتەوە.