دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ژومارێک گوندی پارێزگەی کەرکووک
حوزهیران 15, 2018 16:16 Asia/Tehran
هێزی ئاسایشیی ئێراق، ئۆپراسیۆنی پشکنین و پاکتاوکرانی هەندێ گوندی پارێزگەی کەرکووک لە باکووری ئێراقیان دەست پێ کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیونی ئێران، سەرتیپ یەحیا رەسووڵ وتەبێژی ناوەندی میدیایی سوپای ئێراق وتیشی : تائێستا ئەم ئۆپراسیۆنە بووەتە هۆی دۆزرانەوەی پشتوێنێکی خۆ کوژی ، چوار بنکەی تیرۆریستان، ئارپی جییەک و هەمارێکی ماددەی تەقینەوەی سەربە تیرۆریستان .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزی ئاسایشیی ئێراقی ، ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆیان لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژاوای کەرکووک بە تایبەت لە دوو گەڕەکی ڕشاد و ریاز ، دەست پێکرد .
سەرپەیڤ