ته‌مووز 02, 2019 18:04 Asia/Tehran
  • ستانداری سلێمانی: کۆنگرەی ناودارانی کورد، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکرانی ورەی هاودەنگیی

پارێزگاری سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێوڕەسمی دەسپێکرانی یەکەم کۆنگرەی ناودارانی کورد لە زانکۆی کوردستانی ئێران وتی: ئەو کۆنگرە بەپێداگری لەسەر مرۆڤایەتی، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکرانی ورەی هاودەنگی و هاودڵیی قەومی کورد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "هەواڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی رۆژی سی شەممە بەئاماژە بەوەی کە پێشینەی مێژوویی کوردەکان گەوهەرێکە کە دەبێ بپارێزرێ، وتی: خەڵکی کورد هەردەم خزمەتی گەورەیان بە جیهان کردووە کە ئەو خەڵکەو خزمەتەکانیان دەبێ بۆ هەمیشە بمێنێتەوە.

"سەید ئەحمەد بەرزنجی" ڕاوێژکاری باڵای سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقیش بەڕاگەیاندنی سڵاو و ڕێزی "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ڕێبەر و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سازدانی ئەو کۆنفرانسە، وتی: چارەسەریی قەیرانی ناوچە، پێویستی بەهاودەنگیی هەموو موسڵمانان هەیەو لەو سەردەمەدا کە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تێوەگلاوی کێشەو گرفتەکان بەتایبەت قەیرانی ئایدۆلۆژیای ئیستعماری جیهانییە، ڕێزگرتن ویادکردنەوەی ناودارانی کورد هەنگاوێکی کەم وێنەیە لە مێژووی ئەو قەومەدا.

ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی کۆنگرەی جیهانیی ناودارانی کورد رۆژی سێ شەممە بەئامادەبوونی ژمارێک لە بەرپرسانی ناوخۆ و دەرەوە و ناودارانێکی وەک "مەزهەر خالقی" گۆرانیبێژی کورد لە زانکۆی کوردستان دەس پێ کرا.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی بۆ یەکەم کۆنگرەی ناودارانی کورد بەئاماژە بە جۆراوجۆریی "قەومی و مەزهەبی" و دۆخی "ژێئۆپۆلیتیکی"ی ئێران، پێی داگرت: کوردەکان وەک گشت ئەتنە ئێرانییەکان یەک لە کۆنترین قەومە ئێرانییەکان و خاوەن کولتورێکی دەوڵەمەندن، هەردەم ئێرانیان بە زێدی کولتوریی خۆیان زانیوەو هۆگر و ئەوینداری مێژوو و کولتوری ئەو خاک و سەرزەوینە بوون.

بڕیارە سبەی چوارشەممە لە کۆتایی ئەو کۆنگرەدا، ڕێزبگیردرێ لە ناودارانی بواری جیاجیای فەرهەنگی، هونەری، کۆمەڵایەتی، وەرزشی ، مۆسیقا و زانستیی کورد.

سەرپەیڤ