تورکیا بە تێکدانی ژینگە لە باکوری عێراق تۆڕی ڕێگا "ستراتیژیک"یەکان دروست دەکات
سەرچاوەیەكی ئاسایشی لە دهۆك ڕایگەیاند توركیا لە مادەی تەقەمەنی تی ئێن تی بۆ شکاندنی چیا و گاشەبەردەكان بە مەبەستی دروست كردنی ڕێگا ستراتژیكیەکان بۆ هێزەكانی لە پارێزگا باكوورییەكانی عێراق كەڵك وەردەگرێت .
ئەو سەرچاوە ئاسایشیە لە پارێزگای دهوك وتی ئەم دواییانە تەقینەوەگەلێكی بەهێز قەزای دەیرلوكی هەژاندووە كە بە هۆی كەڵك وەرگرتنی توركیا لە مادەی تەقەمەنی تی ئێن تی بە مەبەستی دروست كردنی ڕێگای ئیستراتژیك بۆ هێزەكانی جێگیركراو لە باكووری عێراق بووە . ناوبراو وتیشی ئەو بابەتە نیشاندەری ئەوەیە كە توركیا سەرەڕای ڕاگەیندرانی چەك داماڵینی پەكەكە بە نیازە بۆ ماوەیەكی نادیار لە باكووری عێراق بمێنێتەوە و پاشەكشێ ناكات .
ئەم سەرچاوە ئاسایشیە لە دهوك لە درێژەدا وێڕای ئاماژە دان بە بوونی زانیاری سەبارەت بە سازكرانی بنكەگەلی سەربازی هەمیشەیی بۆ هێزەكانی توركیا لە باكووری عێراق وتیشی ئەم كردە ملهوڕانە بە ئامانجی سازكردنی تۆڕێك لە ڕێگاكان ئەنجام دەگرێ كە لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی توركیا دا بێت .