پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر ئەنجامگرتنی چاکسازیی بنەڕەتیی لەهەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369786-پێداگریی_مەسرور_بارزانی_لەسەر_ئەنجامگرتنی_چاکسازیی_بنەڕەتیی_لەهەرێمی_کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدانیشتنی لەگەڵ لیژنەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەت مکوڕە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتی لەهەرێم بەمەبەستی هێنانەدی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و دابین کردنی بەرژەوەندیی شارومەندان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 12:52 Asia/Tehran
  • پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر ئەنجامگرتنی چاکسازیی بنەڕەتیی لەهەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدانیشتنی لەگەڵ لیژنەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەت مکوڕە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتی لەهەرێم بەمەبەستی هێنانەدی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و دابین کردنی بەرژەوەندیی شارومەندان .

مەسرور بارزانی لە دانیشتنێکدا کە لەنێوان لێژنەکانی هاواهەنگی لەنێوان حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی وتووێژ لەبارەی چاکسازییە بنەڕەتییەکان لەهەرێم بەڕێوە چوو، وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەتەکەی سورە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازییە بنەڕەتییەکان لەهەرێم بەهاوکاریی پەرلەمان، وتی کە مەبەست لە چاکسازیی، هێنانەدی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی دەم و دەزگە حکومەتییەکانو  دابین کردنی بەرژەوەندیی گشتیی شارومەندانی هەرێمە.

لەو دانیشتنەدا بەرنامەی چاکسازیی هەرێم تاووتوێ کراو ڕاگەیێندرا کە ڕەشنووسی چاکسازییەکان بەزوویی بۆ تاووتوێ کران و پەسەندکران دەخرێتەبەردەست پەرلەمان.

هەروەها جەخت لەوە کرا کە چاکسازییەکانی هەرێم بریتی دەبێ لە؛ ڕێکخستنی مووچەو داواکاریی دراڤیی خەڵکی هەرێم و هێنانەدی دادپەروەریی ئابوری .