مەسعوود بارزانی: ئەمریکا پێش بە قەومانی کارەساتێکی دیکە بگرێت لە دژی کوردان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369922-مەسعوود_بارزانی_ئەمریکا_پێش_بە_قەومانی_کارەساتێکی_دیکە_بگرێت_لە_دژی_کوردان
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە دیداری سەرکۆنسولی ئەمریکا لە هەولێر خوازیاری پاراستنی ئەم وڵاتە و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعش لە کوردەکانی سوریا بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 14:53 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی: ئەمریکا  پێش بە قەومانی کارەساتێکی دیکە بگرێت لە دژی کوردان

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە دیداری سەرکۆنسولی ئەمریکا لە هەولێر خوازیاری پاراستنی ئەم وڵاتە و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعش لە کوردەکانی سوریا بووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس بە گێرانەوە لەماڵپەری فەرمی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ئەو لە هەولێر لەگەڵ ئێستیوێن فیگین، سەرکۆنسوولی ئەمریکا دیدار و لەبارەی پەلاماری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سوریا وتوویژی کرد. بارزانی لەم دیدارەی دا هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی قووڵ لە ڕوودانی کارەساتی ئینسانی بۆ کوردانی سوریا،خوازیاری دەورگێری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بوو لە مەر پاراستنی کوردەکان. سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای ئاماژە دان بەمەی کوردەکان لە چوارچێوەی شەڕ دژی ترۆر قووربانی زۆریان داوە گوتی: لەبرگەی ئێستا دا چاوەڕوانیمان لەئەمریکا  و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی و کۆمەڵگای جیهانی هەیە ئیزن نەدەن لەبەر چاوەکانیان کوردەکان بەرەوڕووی کارەساتێکی دیکە بن و لەم نێوانە دا بەرپرسایەتییەکی گەورە لە سەر شانی ئەمریکا و هاوپەیمانییە.

داوای مەسعوود بارزانی لەئەمریکا بۆ پاراستنی کوردەکان لە سوریا لە حاڵیکدایە کە داناڵد ترەمپ بە ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سوریا، چرای سەوزی بە تورکیا نیشان داوە بۆ پەلاماردانی  باکووری  سوریا.

زۆرێک لە میدیاکان لە وان میدیا ئەمریکاییەکان داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بە خەیانەت دەرحەق بە کوردەکانی سوریا و هەروەها کوردەکان ئەمریکایان بە بنپیکردنیی ئەرکەکانیی بەرامبەر ئەوان دا تۆمەتبار کردووە.