پۆلیسى سلێمانى: هۆی مردنی پێشکەشکارەکەی ئێن ئاڕتی خۆکوژی بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i370298-پۆلیسى_سلێمانى_هۆی_مردنی_پێشکەشکارەکەی_ئێن_ئاڕتی_خۆکوژی_بووە
پۆلیسى سلێمانى ڕوونکردنه‌وه‌یەکى له‌سه‌ر کوژرانى ئامانج بابانى پێشکه‌شکاری ئێن ئاڕتی و هاوسه‌ر و منداڵه‌که‌ى بڵاو کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس ڕووداوه‌که‌ خۆکوژی بووه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 11:56 Asia/Tehran
  • پۆلیسى سلێمانى: هۆی مردنی پێشکەشکارەکەی ئێن ئاڕتی خۆکوژی بووە

پۆلیسى سلێمانى ڕوونکردنه‌وه‌یەکى له‌سه‌ر کوژرانى ئامانج بابانى پێشکه‌شکاری ئێن ئاڕتی و هاوسه‌ر و منداڵه‌که‌ى بڵاو کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس ڕووداوه‌که‌ خۆکوژی بووه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە شارپرێس ، پۆلیسى سلێمانى لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەواڵی کوژرانی پەیامنێری کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن ئاڕ تی کە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان وەک تیرۆر باسیان کردووە، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئەوەی کە مردنی ئامانج بابانی ٤٠ ساڵان ھاوڕێ لەگەڵ  لانه‌ محمد ی ٢٩ ساڵان و ھامۆی ٣ ساڵانی ئەم بنەماڵەیە وەک ڕووداوێکی دڵتەزێن باسی کراوە، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی ھێزه‌کانی پۆلیس و ئەو بەڵگانەی لە بەر دەست دان ھۆکاری ڕووداوه‌که‌ خۆکوژیی بووه‌.

لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە پۆلیسی شاری سلێمانی  لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ ڕووداوه‌که‌ به‌رده‌وام دەکات و دواتر ورده‌کارییەکی زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌کاته‌وه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەناڵی ئێن ئاڕ تی  ئەمڕۆ وای بڵاو کردەوە شه‌وی ڕابردوو له‌ نزیک تێرمیناڵی شاره‌زوور له‌ سلێمانی ئامانج بابانی پیشکه‌شکاری که‌ناڵی ئێن ئاڕتی له‌گه‌ڵ هاوژین و منداڵه‌که‌ی درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌رسێکیان گیانیان له‌ده‌ستدا.