پەرەسەندنی ئاڵووێری بازرگانیی بارێزگای کوردستانی ئێران لەگەڵ عێراق
سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازی، کانزاو بازرگانیی پارێزگای کوردستانی ڕۆژئاوای ئێران، باسی پەرەسەندنی ئاڵووێری بازرگانیی ئەم پارێزگایە لەگەڵ عێراقی دراوسێی کرد.
«موحەممەد دەره وەزمی»سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازی، کانزاو بازرگانیی پارێزگای کوردستانی ڕۆژئاوای ئێران ڕۆژی دووشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە گەشەی لەسەدا چواردەی ناردەی کاڵا لەم پارێزگایەوە بۆ عێراق، وتی: ئاڵووێری بازرگانیی پارێزگای کوردستان لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو گەییشتووەتە سێ ملیاردو ٥٧٧ ملوێن دۆلار.
«موحەممەد دەره وەزمی» وتیشی: لەسەدا ٩٩ی ناردەی پارێزگای کوردستانی ئێران بۆ ناوچەی کوردستانی عێراق و لەسەدا یەکی ناردەی ئەم پارێزگایەش بۆ وڵاتانی تورکیا، سووریاو ئەفغانستان بووە.
بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازی، کانزاو بازرگانیی پارێزگای کوردستان ، لە ھەشتەمی مای پتر لە ٥ ملیاردو ٧٠٠ ملوێن دۆلار لە ئێرانەوە ڕەوانەی وڵاتی عێراق کراوە.
سنووری فەرمیی باشماخی مەریوان لە پارێزگای کوردستان لەو سنوورە فەرمییە ھەرە گرینگە زەوینییانەی ئێران لە گەڵ ھەرێمی کوردستان دێتە ئەژمارو گومرگەکانی ئەم پارێزگایە بە لقە چالاکەکانیەوە لە سنە، باشماخی مەریوان، سەیرانبەندی بانە ڕاژەکاری دەخەنە بەردەستی ھەڵسوڕاوانی ئابووری.
گومرگی سەیرانبەند و باشماخ لەو سنوورە گومرگییە چالاک و فەرمی و نێونەتەوەییانەی پارێزگای کوردستانی ئێرانن و گومرگی مەریوان لە بواری گواستنەوە، ناردەکاری، گەشتکاری و بەڕادەیەکی زۆریش لە بواری ھاوردەدا چالاکە.