ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هێرشکرانەسەر کەرتی تەندروستیی غەززەی شەرمەزار کرد
تشرینی دووهم 28, 2026 18:10 Asia/Tehran
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی تەندروستی لە غەززەی شەرمەزار کرد.
"تێدروس ئادهانوم گبریسوس" کوژرانی دوو کارمەندی ڕێکخراوی "پزیشکانی بێ سنوور" لەئاکامی پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززەی بە ناڕەواو قەبووڵنەکراو زانی و بەتوندی ئیدانەی کرد. تێدروس ئاهانوم وتیشی: چەکدارانی زایۆنی بۆ جاری چەندەم و بە پێشێلکردنی هەموو یاساو پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، کەسانێک کە بۆ رزگارکردنی گیانی کەسانی دیکە، گیانیان دەخەنەمەترسییەوە، دەدەنە بەر تەقەو دەسڕێژ و ئەوان دەکوژن.
ئانرۆاش ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند، کارمەندێکی ئەو ڕێکخراوە لە ئاکامی پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە کوژراو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.