بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی زانایانی دینیی لوبنان بۆ پشتگریی لە زانایانی بەحرەینی
کۆبوونەوەیەک بەئامادەبوونی ژمارێک لە زانایانی دینیی لوبنان، بەئامانجی ڕاگەیاندنی هاودەنگیی لەگەڵ زانایانی بەحرەینی و ئیدانەی سزا دادەوانییە سەپێندراوەکان بەسەر ئەواندا، لە زاحییەی باشووریی بەیرووت بەڕێوە چوو.
زانایانی دینیی لوبنان لەو کۆبوونەوەدا، کردەی بەرپرسانی بەحرەینی دژی زانایانی دیاری ئەو وڵاتەیان ئیدانەکرد و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە نادادگەرانانە بوون. شێخ غازی حەنینی، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی گردبوونەوەی زانایانی موسڵمان لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا، جەختی کرد لەسەر پشتگریی لە زانایانی دینیی بەحرەین و وتی: ئیرادەی نەتەوەکان، لەشکان نایەو خوازیاری ئازادکرانی زانایانی دینی و کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتیکردنی ئەوان بوو. ئەو کۆبوونەوە بە هێنانەئارای داوای تەرخان کردنی حەفتەیەک بۆ ناساندنی بەحرەین و زەقکردنەوەی مەزڵوومییەتی زانایانی ئەو وڵاتە، کۆتایی پێهات.