ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤هەزار و ٧٩٠ کەس
ژوماری شەهیدانی شەڕ لە دەسپێکی هێرشکرانەسەر کەرتی غەززەوە تائێستا گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٧٩٠ کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٦هەزار و ٣٣٦ کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لەئاکامی پەلاماری ٤٨ کاتژمێری ڕابردووی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، هەژدە کەس شەهیدو سی و هەشت کەسیش بریندار بوون. لەکۆی ئەو شەهیدانە، تەرمی سێ شەهید لەژێر دارووپەردوو هێنراوەتەدەر. لەهەمان کاتدا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا، سەتی شەست و حەوتی دانیشتووانی کەرتی غەززە، هەتا کۆتایی ساڵی دووهەزار و بیست و شەش بەرەوڕووی ئاستی قەیرانی یان ناهێمنی و ناتەندروستبوونی توندی خۆراکیی دەبنەوە کە لەوناوەدا، دووسەد و دوانزە هەزار کەس لە قۆناخی نائاسایی دان. ڕێکخراوی خۆراک و کشت و کاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان(فائۆ) هەروەها هۆشداریی دا کە، ئاستەنگەکانی بەردەم هاتنی یارمەتییەکان، بەرزبوونەوەی نرخەکان، پچڕانی زنجیرەکانی دابینکردن و کەمیی بودجەی مرۆیی، مەترسیی تاوپێدانی قەیرانی خۆراک لە سەرووبەندی وەرزی زستاندا، زیاد دەکات.