هەرێمی کوردستان مەڵبەندی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373982-هەرێمی_کوردستان_مەڵبەندی_پێکەوە_ژیانی_نەتەوەیی_و_ئاینی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2019 13:05 Asia/Tehran
  •  هەرێمی کوردستان مەڵبەندی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە.

بە پێی راپۆرتی خەندان ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایکبونی حەزرەتی مەسیحەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و رایگەیاندوە، "بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (کریسمس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسودەدا، جەژن بەسەر ببەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە، دەشڵێت، "شانازیش دەکەین کە هەرێم پەناگەیەک بوە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە".

بارزانی نوسیویەتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردوە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی  و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن".