جیاکردنەوەی دەنگی 10 بازنەی دەنگەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی تەواو کراوە
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئیراق لە دە بازنە کۆتایی هاتووە و لەچوار بازنەی دیکەش دەست بەجیاکردنەوەی دەنگەکان کراوە.
بەپێی میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی، تائێستاش 98%ی دەنگەکانی بازنەی سلێمانی و 88%ی دەنگەکانی بازنەی کەرکوک جیاکراوەتنەتەوە، کە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ئەو بازنانە بەردەوامە.هاوکات جیاکردنەوەی دەنگەکانی بازنەی خانەقین و بازنەی گەرمیان و بازنەی چەمچەماڵ و بازنەی هەولێر و بازنەی کۆیە و بازنەی قەرەچوغ و بازنەی حەمرین و بازنەی شنگال و بازنەی نەینەوا و بازنەی بەغدا کۆتاییهاتووە.هەروەها پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی لەبازنەی دهۆک و بازنەی شارەزوور و بازنەی سۆران و بازنەی راپەڕین دەستیپێکردووە.سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی شەممە 21-12-2019 چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد و ئەمڕۆش پێنجەم رۆژی کۆنگرەکەیە.بازنەی هەولێرکاندیدە دەرچووەکان بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی:-فەرید ئەسەسەرد-ژینۆ محمد- شاڵاو کۆسرەت رەسول-دەرباز کۆسرەت رەسوڵ-بورهان سەعید سۆفی-قادر عزیز-عوسمان بانی مارانی-هەرێم کەمال ئاغا-دکتۆر رێبوار-دکتۆر مەجید-دکتۆر دارا رشید-فەهیمە سابیر-شادمان مەلا حەسەن-سەعدی ئەحمەد پیرە- سەرتیپ جەوهەر- حاجی مەسیفی