پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتنی ئەم خولەی یاسادانان رادەگەیەنێ
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنی ژماره 17ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی خۆی راگه‌یاند، کە تیایدا سەبارەت بە سێ پرسەوە گفتوگۆ دەکرێت و هاوکات کۆتاییهاتنی ئەم خولەی یاسادانانیش رادەگەیەنێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ کۆبونەوە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە.
ماڵپەڕی خەندان راپۆری دا ، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان واژۆی لەسەر کردوە، لە تەوەری یەکەمدا لەبارەی شایسته داراییه‌کانی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تەوەری دوەمی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە قبوڵکردنی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئاشنا عه‌بدوڵا له لیژنه‌ی داکۆکیکردن له‌مافی ئافره‌ت، به‌پێی حوکمی مادده‌ی 28 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى کوردستان.
لە کارنامەی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەکراوە، لە تەوەری سێیەمدا کۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌که‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه به‌پێى برگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان رادەگەیەندرێت.
خولی پایزەی لە 01-09-2019وە دەستیپێکردوە، دەبو لە 01-01-2020 دا کۆتایی بهاتایە، بەڵام بەهۆی پرۆژەیاسای چاکسازی کە 16ی ئەم مانگە لە پەرلەمان پەسەندکرا خولەکە مانگێک درێژکرایەوە، ئەوەش دەبێتە دوایین کۆبونەوەی خولی پایزەی پەرلەمانی