نێچیرڤان بارزانی: بۆ کورد دەرکەوت کۆپرسی و ڕێبازی سەربەخۆیی ئەنجامێکی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375905-نێچیرڤان_بارزانی_بۆ_کورد_دەرکەوت_کۆپرسی_و_ڕێبازی_سەربەخۆیی_ئەنجامێکی_نییە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق دەڵێت: بۆ کوردەکان سەلما، کە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ڕوانگەیەکی دروست نەبووەو سەربەخۆیش ئەنجامی نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2020 12:49 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: بۆ کورد دەرکەوت کۆپرسی و ڕێبازی سەربەخۆیی ئەنجامێکی نییە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق دەڵێت: بۆ کوردەکان سەلما، کە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ڕوانگەیەکی دروست نەبووەو سەربەخۆیش ئەنجامی نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، کە نێچیرڤان بارزانی لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ "وەرزنامەی خوێندنەوەی سیاسەتی دەرەوە"ی تاران هەندێک بابەتی گرنگی ئێستای ناوچەکە و جیهانی شرۆڤە کردووەو باسی لە هەندێک پرسیش لەوانە بابەتە گرنگەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە تایبەتی عێراق، کوردەکان، سوریا و سیاسەتەکانی ئەمریکا لەم ناوچەیە  کردووە.

نێچیرڤان بارزانی لەو دیمانیەدا سەبارەت بە هاوبەشیی سیاسی لە عێراق دەڵێت: دەبێت هەموو لایەنەکان پێکەوە هاوبەشی سیاسی بن بۆ ئەوەی عێراق لەم قۆناغە بپەڕێننەوە و کاروباری وڵات ڕێکبخرێت و دەشڵێت: ئەو بەشداریی و هاوبەشیە سیاسییە دوای ساڵی ۲۰۰۳ لە لایەن شیعەکانی عێراقەوە زەبری لێدراوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، شیعەکان هەستیان بە دەسەڵات و بەهێزی کرد، قەناعەتیان بە فیدڕاڵی لەباشووری عێراق نەکرد و هەوڵیان دا حکومەت بە سەر هەموو وڵاتدا بکەن.

نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی پرسیاریکدا کە هەواڵنێرەکە دەپرسێت شیعەکانیش پێیان وایە، کوردەکان قەناعەتیان بە دەستکەوتەکانی ئێستا نەهێنا و فیدڕاڵی بوونیان پشت گوێ خست و بە بەڕێوەبردنی ڕَفراندۆمی نایاسایی هەوڵیان دا بۆ دەست خستنی دەوڵەتی سەربەخۆ، وتی: بۆ کوردەکان ئەوە سەلما، ئەم کارە (بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی) ڕوانگەیەکی دروست نەبووە، ئەم سیاسەتی سەربەخۆیی خوازییە لە ئێستادا شتێکە، کە نایێتە دی و ئەنجامی نییە.

وتیشی: ئەمە بۆ شیعەکانیش سەلما، هەروەها "هیوادارم سوننەکانیش لەم قۆناغەدا، کە تێیداین، بگەنە ئەو ڕاستیە کە ئەو دۆخەی گەلی عێراق دەیەوێت، ئەمانە نییە. بە ڕای من ئێستا عێراق لە قۆناغی تێپەڕبوون دایە. من پێم وایە دەبێ بەرەو ئەو جێگایە بڕۆین کە پێکەوە کار بکەین و فرمۆلێک بدۆزینەوە کە ئەم وڵاتەی پێبەڕێوەببەین، جەختیشی کرد کرد داهاتووی عێراق بە باش دەبینێت.