یه‌کێتی چه‌ند ئۆرگانێکی نوێ داده‌مه‌زرێنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375917-یه_کێتی_چه_ند_ئۆرگانێکی_نوێ_داده_مه_زرێنێت
به‌پێی په‌یڕه‌وی هه‌موارکراوی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی، چه‌ند ئۆرگانێکی نوێ دروست ده‌کرێت و گرفتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌کته‌به‌کانی له‌ په‌یڕه‌ودا چاره‌سه‌رده‌کرێت و 7 ماده‌ش بۆ په‌یڕه‌و زیاد کراوه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2020 04:58 Asia/Tehran
  • یه‌کێتی چه‌ند ئۆرگانێکی نوێ داده‌مه‌زرێنێت

به‌پێی په‌یڕه‌وی هه‌موارکراوی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی، چه‌ند ئۆرگانێکی نوێ دروست ده‌کرێت و گرفتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌کته‌به‌کانی له‌ په‌یڕه‌ودا چاره‌سه‌رده‌کرێت و 7 ماده‌ش بۆ په‌یڕه‌و زیاد کراوه‌.

زوبێر عوسمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی تایبه‌ت به‌ PUKmediaی ڕاگه‌یاند: په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی له‌ 77 ماده‌ و 9 به‌ش پێکهاتووه‌ و پێشنیار کراوه‌ و ئه‌مه‌ دوا بڕیار نییه‌، دواتر ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی دوابڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ڕه‌نگه‌ ماده‌یه‌ک که‌م بکات یان چه‌ند ماده‌یه‌کی تر زیاد بکات .

وتیشی: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌کته‌به‌کان له‌په‌یڕه‌ودا جێگه‌ی کراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها  یه‌کێتی به‌پێی په‌یڕه‌وی هه‌موارکراو چه‌ند ئۆرگانێکی نوێ دروستده‌کات و ئه‌ندامی ئۆرگانیان بۆ داده‌ندرێت.