گفتوگۆی مەسعوود بارزانی و نێردراوی تایبەتی پووتین لەبارەی کوردی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375937-گفتوگۆی_مەسعوود_بارزانی_و_نێردراوی_تایبەتی_پووتین_لەبارەی_کوردی_سووریا
مەسعود بارزانی پێشوازی لە میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەروەی ڕووسیا و شاندێکی یاوەری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2020 09:01 Asia/Tehran
  • گفتوگۆی مەسعوود بارزانی و نێردراوی تایبەتی پووتین لەبارەی کوردی سووریا

مەسعود بارزانی پێشوازی لە میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەروەی ڕووسیا و شاندێکی یاوەری کرد.

 بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەلاحەددین  ، ئەو شاندە  پێکهاتبوو لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق و ئۆلێگ لێڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و بەرپرسانی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیایی.

لە دیدارەکەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا وێڕای جەخت کردنەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکانی گەلی ڕووسیا و گەلی کوردستان و ڕۆڵی خانەوادەی بارزانی لەو پەیوەندییەدا،  بارزانیشی وەک دۆستێکی مەزنی گەلی ڕووسیا وەسف کرد.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پێزانینیشی بۆ سەقامگیری و پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو و ویستی وڵاتەکەیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا نیشان دا.