دوو تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاکبوونه‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378819-دوو_تووشبووی_دیکه_ی_کۆرۆنا_له_هه_ولێر_چاکبوونه_وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 2 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ته‌واوه‌تی چاکبوونه‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2020 11:56 Asia/Tehran
  • دوو تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاکبوونه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 2 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ته‌واوه‌تی چاکبوونه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دوو نه‌خۆشه‌که‌ به‌ ته‌واوه‌تی چاکبوونه‌ته‌وه‌، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو، هاوکات ته‌واوکردنی ماوه‌ی زانستی بڕیاردراو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ باری ئاسایی.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌کانیش، کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی کە له‌ هه‌ولێر چاکبوونەتەوە گه‌یشته‌ 5 نه‌خۆش.

سه‌رچاوه‌یه‌کیش له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، یه‌کێک له‌وانه‌ی چاکبووه‌ته‌وه‌، دکتۆره‌که‌ی چاوه‌، به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ئیسماعیل).