وەزیری تەندروستی هه ریمی کوردستان: هەموو هەڵسەنگاندنەکان وادەخوازێت رێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتربکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378870-وەزیری_تەندروستی_هه_ریمی_کوردستان_هەموو_هەڵسەنگاندنەکان_وادەخوازێت_رێککارەکان_توندوتۆڵ_و_زیاتربکرێت
وەزیری تەندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان عیراق رایگه‌یاند، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2020 11:28 Asia/Tehran
  • 
وەزیری تەندروستی هه ریمی کوردستان: هەموو هەڵسەنگاندنەکان وادەخوازێت رێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتربکرێت

وەزیری تەندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان عیراق رایگه‌یاند، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.


د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند، "هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19".

په‌یامێکیش ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌کات و ده‌ڵێت، "سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، تکایە با تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرککەوتنی یەکتر کوردستانی خۆشەویست لە کارەسات دەپارێزین".

له لایی دکه وه وەزارەتی تەندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ سلێمانی 14 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە هەشت ئافرەت و شەش پیاون".