نێچیرڤان بارزانی: پەکەکە هیچ شەرعییەتێکی لەهەرێمی کوردستان نییە
نیسان 20, 2020 09:27 Asia/Tehran
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەخنەی لەبوونی هێزەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان گرتو رایگەیاند، هیچ شەرعییەتێکیان نییە لەهەرێمی کوردستان.
بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ئەمڕۆ دووشەممە راشیگەیاند، پەکەکە سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستانی پێشێل کردووەو هیچ شەرعییەتێکیان نییە لەناوچەکەدا.
سەرۆکی هەرێم ئەوەشی راگەیاند، رووبەری کاری پەکەکە تورکیایە و دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتە کێشەکانی یەکلابکاتەوە، نەک هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەش کرد، کە پەکەکە مافی ئەوەی نییە هەڕەشە لەهەرێم بکاتو باشترین کاریش بۆ هەرێمی کوردستان بیکات، دەبێت لەو ناوچانە بکشێتەوە.