لێکدانەوەی رێگاکانی نەھێشتنی لەمپەرەکانی سەر رێگای پێوەندی تیجاری ئێران وھەرێمی کوردستان
سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پارێزگاری سلێمانی رێگاکانی نەھێشتنی لەمپەرەکانی سەر رێگای پێوەندی تیجاری ئێران وھەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد .
مەھدی شوشتەری سەرکونسولی ئێران لە سلێمانی رۆژی رابردوو لە چاوپێکەوتنی ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی وێڕای دەربڕینی رەزامەندیی لە سەرکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەرزەفتکردنی کۆرۆنا ، راپۆرێکی لە پرۆسەی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەسکەوتەکانی خستە ڕوو .
پارێزگاری سلێمانی ش وێڕای دەربڕینی رەزامەندی لە دابەزینی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ، ھیوای خواست ھەموو خەڵکی جیھان بەسەر کۆرۆنادا سەرکەون .
دوو لایەن لەم دیدارەدا ھەروەھا کەندوکۆسپەکانی بەردەم پێوەندیی تیجاریی ئێران و ھەرێمی کوردستان بە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا یان لێکدایەوە و سەبارەت بە رێگاکانی نەھێشتنی ئەم کەند وکۆسپانە وتوێژیان کرد.