سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: میدیاکاران لە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379939-سەرۆکی_حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_میدیاکاران_لە_بڵاوکردنەوەی_رێنماییە_تەندروستییەکان_رۆڵێکی_گرنگیان_هەبووە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی میدیاکارانی کرد لە بەر جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایگەیاند: میدیاکارانلە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2020 08:05 Asia/Tehran
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: میدیاکاران لە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی میدیاکارانی کرد لە بەر جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایگەیاند: میدیاکارانلە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی (١٢٢)یەمین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی (کوردستان) پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کە: لەم دەرفەتەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان بکەم کە لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، رێز و پێزانین بۆ رووناکبیران و پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردستان و ئەو رۆژنامەنووسانە دەر دەبڕین  کە خزمەتی گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمانیان کرد و لەم پێناوەش دا گیانیان بەخشی.

جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان ١٢٢یەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)ە.