خۆپێشاندان لە دھۆک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i381016-خۆپێشاندان_لە_دھۆک
ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە پارکی ئازادی لە دهۆک گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2020 13:09 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان لە دھۆک

ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە پارکی ئازادی لە دهۆک گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام بوو .

 

بە پێی راپۆرتی مێدیاکانی ھەرێم ، دوای ئەوەی کە دوێنێ دەسەڵاتدارانی پارێزگای دھۆک  ڕێگایان نەدا بە خۆپیشاندەران، هەروەها فشارێکی زۆریان لە هاوڵاتیان کرد و دوو کەس لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکرد، بەڵام خۆپیشاندان ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ لە شاری دهۆک دەستیپێکرد.

ئەم خۆپیشاندانە دژی دواکەوتنی مووچە بوو کە تا ئێستا مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی دابەش نەکراوە. 

بە پێی ھەاڵێکی سپێدە ، له‌ خۆپیشاندانى دهۆک دژى دواکه‌وتنى موچه‌و خراپى گوزه‌رانى هاوڵاتیان، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى دهۆک چه‌ند ئه‌ندامێکى یه‌کگرتوویان ده‌ستگیر کرد . 

په‌یامنێرى سپێده‌ رایگه‌یاند: له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى دهۆک ئەحمەد خالد به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى خابیر و بیار دوسکی بەرپرسی سەنتەری گەشەپێدانى چالاکى لاوان، چه‌ند ئه‌ندامێکى تریان ده‌ستگیر کرد.