پشتیوانیی لە خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە ھەرێمی کوردستان
ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگهیاند، پشتیوانی لە هەمو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەک دەکەن لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان له ههرێمی کوردستان.
به پێی راپۆرتی مێدیاکانی ھەرێم ، ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لهوهشکردووه: لەم دۆخەدا، موچەخۆران بێ موچە و، ژیانی ئاسایی و کارو کەسابەت و بژێوی ژیانی خەڵک زۆر خراپە. ئەرکی حکومەت و دامەزراوە ئەمنیەکانە لەچوارچێوەی یاسا و رێکارە تەندروستەکان مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازیی بکەن.
دهشڵێت: دەستگیرکردنی ژمارەیەک مامۆستا و، فەرمانبەر و، رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە شاری دهۆک، نەک میکانیزمێکی شیاو نیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی خەڵک، بەڵکو کاردانەوەیەکی خراپە لەگەڵ دۆخێکی خراپ و خزمەت بە هەلومەرجە بابەتیەکان ناکات.
ئهندامێکی فراکسیۆنی یهکگرتوو له پهرلهمانی کوردستانیش رایگهیاند، پشتگیری هەموو خۆپیشاندانێک و دەنگ بەرزکردنەوەیەکی حەق دەکەن کە بۆ داواکاردنی قوت و موچەی خۆپیشاندەران لە پارێزگای دهۆک و سەرجەم پارێزگاکانی تری کوردستان بەرامبەر بەدەسەڵاتێکی کەڕ و کوێر لە ئاست داوا ڕەواکانیان.
له نوسینێکدا له ههژماری تایبهتی خۆی سەرچنار ئهحمهد ئهندامێکی فراکسیۆنی یهکگرتوو له پهرلهمانی کوردستان رایگهیاندووه: پشتگیری هەموو خۆپیشاندانێک و دەنگ بەرزکردنەوەیەکی حەق دەکەن کە بۆ داواکاردنی قوت و موچەی خۆپیشاندەران لە پارێزگای دهۆک و سەرجەم پارێزگاکانی تری کوردستان بەرامبەر بەدەسەڵاتێکی کەڕ و کوێر لە ئاست داوا ڕەواکانیان.
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیش لەڕاگەیەندراوێکدا پشتگیری خۆیان بۆ داواکاری مامۆستایان و مووچەخۆرانی شاری دهۆک دەربڕی .
دوێنێ شەممە لەلایەن ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی لەشاری دهۆک خۆپیشاندان کرا بۆ داواکردنی موچە، بەڵام مامۆستا بەدەل بەرواری یەکێک لەرێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەستگیرکرا و دوێنێش رێکخەرێکی دیکەیان دەستگیرکرا، دەگووترێ هۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە بەدەیان کەس دەستگیرکراون.