May 25, 2020 22:53 Asia/Tehran
  • وشداریدانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان

بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئامارەکانی بەرزبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راستن و خەڵک پابەندی رێنماییەکان نین و لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات.

 

د. نەجمەدین حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی بە ماڵپەڕی وێستگە نیوزی راگەیاند: لە رۆژی 11ی ئایار تا ئێستا نزیکەی 60 حاڵەت تۆمارکراوە ئەوەش ژمارەیەکی زۆرە و جێی مەترسییە، چونکە لە پڕ ژمارەکە زیادیکرد، بۆیە ئەگەر خەڵک بە ئاگا نەیەتەوە و پابەندی رێنماییەکان نەبن و خەڵک زۆر لەیەکەوە نزیک دەبنەوە، جگە لەوەش خەڵک بێمتمانەیی لەئامارەکان لا دروستبووە کە دەڵێن راست نییە ئەوەش جێی داخە.

سەبارەت بەوەی ئایا ئەو ئامارانە راستن؟ ناوبراو وتی: "بەدڵنیاییەوە ئەو ئامارانە راستن و حاڵەتەکان هەن و نەخۆشەکان لەنەخۆشخانەن لەبەرئەوە خەڵک پێویستە بەئەمانەتەوە داتاکان وەربگرن و رەچاوی رێنماییەکان بن، ئەگینا دۆخەکە باش نابێت".

جێی ئاماژەیە تەنها دوێنێ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی 20 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران.

بۆچوونت