May 30, 2020 23:25 Asia/Tehran
  • ده‌روازه‌ی سنووریی سێمێلکا ده‌کرێته‌وه‌

ده‌روازه‌ی سنووریی سێمێلکا له‌ نێوان ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و ھەرێمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌.

 

به‌ پێی  ھەواڵێکی پی یوو کەی مێدیا و ڕاگه‌یه‌نراوێکی ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی سێمێلکا، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌روازه‌که‌ له‌ نێوان  ھەرێمی کوردستان و باکووری رۆژھەڵاتی سوریا  ده‌کرێته‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتکردن هاتوونه‌ته‌ ھەرێمی  کوردستان و به‌هۆی ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا گیریانخواردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ ڕێگه‌ به‌ هاتنی هاووڵاتیان له‌  ناوچە کوردنشینەکانی سوریاوە بۆ هه‌رێم نادرێت.

له‌ به‌شێکی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌کراوه‌، ده‌بێت له‌ ماوه‌ی 6 ڕۆژدا ئه‌و  کەسانەی  کوردی سوریا  که‌ له‌ هه‌رێمن بگه‌ڕێنه‌وه‌، چونکه‌ 4 ی حوزه‌یران جارێکی تر ده‌روازه‌که‌ داده‌خرێته‌وه‌.

بۆچوونت