بەرزبوونەوەی نۆ هێندەیی نرخی کاڵاو شتوومەکی هەناردەیی لە گومرکی سەنەم بوڵاغی پۆلدەشت
سەرۆکی گومرکی پۆلدەشت ڕایگەیاند، نرخی کاڵای هەناردەکراو بۆ وڵاتانی ئاسیایی و ئوروپایی لەڕێی گومرکی سەنەم بوڵاغییەوە بڕی (٨٩ ملیۆن دۆلار) واتە زیاتر لە نۆ هێندە لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، زیادی کردووە.
وەحید تایفە حوسێنی سەرۆکی گومرکی پۆلدەشت وتی: لە دەسپێکی ئەمساڵەوە تاکوو ئێستا بڕی هەشتاو نۆ ملیۆن دۆلار کاڵا لەڕێی گومرکی پۆلدەشتەوە هەناردەی وڵاتانی ئاسیایی و ئورووپایی کراوە کە لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوە لەساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نۆ هێندە گەشەی بووە.
بەپێی ئاماری ڕاگەیێندراو، ڕێژەی هەناردەکران لە گومرکی پۆلدەشتەوە وەک چوارەمین دەروازەی پەیوەندیی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە دەسپێکی ئەمساڵەوە تاکوو ئێستا، لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوە لە ساڵی رابردوودا، سەتی هەشت سەد زیادی کردووە.
وەحید تایفە حوسێنی هەروەها وتی: لەپاڵ ئەو گەشە بەرچاوە، ترانزیتی کاڵاش سەتی چل و سێ زیادی کردووە، بەجۆرێک کە لەو ماوەدا بڕی دوو ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێی ئەو گومرکەوە گوێزراوەتەوە بۆ وڵاتانی ئامانج.