حوزه‌یران 01, 2020 10:27 Asia/Tehran
  • نێچێرڤان بارزانی ساڵهاتی دامەزرانی یەکیەتی نیشتمانیی پیرۆزبایی کرد

به‌بۆنه‌ی ٤٥ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رکردایه‌تی، ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ کرد.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە کادرانی یەکێتی رایگەیاند" یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، بەشێکی گرنگى بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستانه‌، لەگەڵ پارتی دیموکراتى کوردستان و لایەنەکانی دیکەدا، هاوبەشی سەرەکی بوون لە ده‌سکه‌وته‌کان و پرۆسەی سیاسی و بنیاتنانى دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و لە چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان لە دەستوری عێراقدا".

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرد.

له‌په‌یامەکەیدا مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە : یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان هاوبه‌شێکی گرنگ و سه‌ره‌کییه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا.

ئەمڕۆ یەکی حوزەیران 45 مین ساڵی دامەزرانی یەکیەتی نیشتمانیە و بەرپرسانی ئەم حیزبە رایانگەیاندووە ئەمساڵ لەبەر کۆرۆنا ئاهەنگێک بەم بۆنەوە بەڕێوەنابەن .

بۆچوونت