ناڕەزایەتی جەماوەریی لە ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382129-ناڕەزایەتی_جەماوەریی_لە_ھەرێمی_کوردستان
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کە ھەرێمی کوردستانیشی گرتەوە ، کاریگەریی قوڵی لەسەر ئابوریی ھەرێم دانا و داخرانی ناوەندەکان و وەستانی چالاکیە ئابووریەکان و راژەکاریی گەشتیاریی ، بووە ھۆی سەرھەڵدانی بێکاریی و دەسکورتیی بەشێکی زۆری دانیشتوان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2020 14:46 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی جەماوەریی لە ھەرێمی کوردستان

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کە ھەرێمی کوردستانیشی گرتەوە ، کاریگەریی قوڵی لەسەر ئابوریی ھەرێم دانا و داخرانی ناوەندەکان و وەستانی چالاکیە ئابووریەکان و راژەکاریی گەشتیاریی ، بووە ھۆی سەرھەڵدانی بێکاریی و دەسکورتیی بەشێکی زۆری دانیشتوان .

سەرباری ئەوەش ماوەی چەندین مانگە حکومەتی ھەرێم نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە تەواویی دابین بکات و خەڵکانێکی زۆر لەبەر ئەو ھۆکارانە کەوتوونە  گوشار و گوزەرانیان سەخت و ئەستەم بووە .

کێشەی مووچە ، بێکاریی وبێ توانایی لە دابینکردنی بژیوی ژیان وایکرد ، خەڵک لە چەند شار و شارۆچکەی ھەرێم  رژانە سەر شەقام یان دەستیان لە دەوام ھەڵگرت .

لە چەند رۆژی رابردوودا  لە کۆیە و کفری خۆپێشاندان کرا و  ژمارێک لە خۆێشاندەران دەستگیر کران .

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا خۆپێشاندان لە چەندین شاری هەرێمی کوردستان لەوان سلێمانی ، کەلار ، دەربەندیخان ، قەڵادزێ ، کفری ، کۆیە  و چەندین شوێنی دیکە بەڕێوەچووە و ناڕازیان خوازیاری پێدرانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و راژەکاری و دابین بوونی بژیوی ژیان بوون .

کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایۆریدا لە کۆیە هێزە ئاسایشیەکان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە .

هەروەها لەم دوو شارە ژمارێک لە خۆپێشاندەران گیران و فەرمانداری کۆیە بە ئامادەبوون لە نێو خۆپێشاندەران جەختی کردەوە لەسەر راگەیشتن بە داواکاریەکانیان.

بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان مانگرتنیان راگەیاند، ئەمەش وەک فشارێک بەرامبەر حکومەت تا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.