له هەولێر 6 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگێندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i383101-له_هەولێر_6_رۆژ_قەدەغەی_هاتوچۆ_راگێندرا
ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند، له‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29-6-2020 تاوه‌کو رۆژی 4-7-2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌بێت، که‌ رۆژانه‌ له‌ سه‌عات 6:00 ی به‌یانی ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو 12:00ی شه‌و هاتوچۆکردن له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2020 03:17 Asia/Tehran
  • له هەولێر 6 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگێندرا

ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند، له‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29-6-2020 تاوه‌کو رۆژی 4-7-2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌بێت، که‌ رۆژانه‌ له‌ سه‌عات 6:00 ی به‌یانی ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو 12:00ی شه‌و هاتوچۆکردن له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌، مارکێت و دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌که‌کان به‌کراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌.

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکیش  بەمەبەستی گرتنە بەری رێوشوێنی زیاتر بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی تاوەکو 5-7 راگەیاند.

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای کەرکوک کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو قەدەغەی هاتوچۆی لەسەرتاسەری پارێزگاکە راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک لەسێ شەممەوە تاوەکو 5-7-2020 قەدەغەی هاتوچۆیە.