حوزه‌یران 30, 2020 23:06 Asia/Tehran
  • مەسروربارزانی : هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە  کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ شاندی دانوستاندکار لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ئەنجام داو تیای دا رایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و سەرپەرشتی شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ بەغدا، تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی ڕابردوی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ  چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ڕوون کردەوە .

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە، ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگریی لە مافە ڕەواکانی لە چوارچێوەی دەستوری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناکات.

بۆچوونت