شەرمەزار کرانی تیرۆری «هیشام هاشمی» لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i383487-شەرمەزار_کرانی_تیرۆری_هیشام_هاشمی_لە_لایەن_سەرۆک_وەزیرانی_ھەرێمی_کوردستانەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تیرۆر کردنی «هیشام هاشمی»، شرۆڤەکاری سیاسی و کارو باری ئاسایشتیی عێراق بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2020 11:20 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کرانی تیرۆری «هیشام هاشمی» لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تیرۆر کردنی «هیشام هاشمی»، شرۆڤەکاری سیاسی و کارو باری ئاسایشتیی عێراق بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی کوشتنی «هیشام هاشمی» جەختی کردووە: تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی و کاروباری ئەمنیی عێراق «هیشام هاشمی» بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوکارانی دەکەم.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکراوە کە، هیوادارم ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زوترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن. 

شه‌وی رابردو «هیشام هاشمی» شاره‌زا و چاودێری بواری ئاسایشتی و سیاسی له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌ گەڕەکی «زیونه‌»،  له‌لایه‌ن دوو چه‌کدارەوە کەوتەبەر دەستڕێژ و کوژرا.