سەرۆک کۆماری عێراق و ھاوسەرۆکی یەکێتی چاویان بە یەکتر کەوت
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و لاهور شێخ جهنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جەختیان لە گرینگایەتیی گەییشتن بە رێگاچارەیهک بۆ کێشهکان کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێشەممە لە شاری سلێمانی پێشوازیی کرد لە «لاھور شێخ جەنگی» ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و لەبارەی دوا گۆرانکاری و پێشھاتە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان کرد.
بهگوێرهی راگهیهندراوی کۆبوونهوه، لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە جەختکرایەوە لە پێویستیی ھەمەھانگیی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشە و قەیرانەکانی ئێستا، لە رێگای گفتوگۆ و لێکگەیشتنی شێلگیرانە.
سەبارەت بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، جەخت لە گرنگیی گەییشتن بە رێگاچارەی پێویست و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان بە تایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرایەوە لەسەر بنەمای دەستوورو بەبێ جیاوازی.