سوپای تورکیا گەیشتۆتە قووڵایی ٤٥ کیلۆمەتری خاکی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i384013-سوپای_تورکیا_گەیشتۆتە_قووڵایی_٤٥_کیلۆمەتری_خاکی_هەرێمی_کوردستان
سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیا باسی دزەکردنی هێزەکانی سوپای تورکیا تا قووڵایی ٤٥ کیلۆمەتریی خاکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی بەبر دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2020 19:16 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا گەیشتۆتە قووڵایی ٤٥ کیلۆمەتری خاکی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیا باسی دزەکردنی هێزەکانی سوپای تورکیا تا قووڵایی ٤٥ کیلۆمەتریی خاکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی بەبر دەکەن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیا باسی دزەکردنی هێزەکانی سوپای تورکیا تا قووڵایی ٤٥ کیلۆمەتریی باکووری عێراق لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی بەبر لە دژی بنکەکانی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزی کۆماندوویی ئەو وڵاتە تا ئیستا ٢٨ قەڵا و تەپۆڵکەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی "زاپ، هەفتانین، خواکورک، ئاوشین – باسیان، گارا، قەندیل، شەنگال و کاراجاک"یان هێناوەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و لەو شوێنانە بنکەی کاتیان کردۆتەوە و ئەگەری ئەو هەیە کە تورکیا لەو شوێنانە بنکەی هەمیشەیی بکاتەوە.