روونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی رادەستکردنی برازایەکی ساڵح موسلیم بە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i384041-روونکردنەوەی_وەزارەتی_ناوخۆی_هەرێم_لەبارەی_رادەستکردنی_برازایەکی_ساڵح_موسلیم_بە_تورکیا
‌ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە رادەستکردنەوەی برازایەکی ساڵح موسلیم دەکەن بە تورکیا و دەشڵێت، "ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی راستیی بابەتەکە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2020 08:41 Asia/Tehran
  • روونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی رادەستکردنی برازایەکی ساڵح موسلیم بە تورکیا

‌ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە رادەستکردنەوەی برازایەکی ساڵح موسلیم دەکەن بە تورکیا و دەشڵێت، "ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی راستیی بابەتەکە".

 

به پێی هەواڵێکی " ویستگە نیوز" ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی رادەستکردنی برازایەکی ساڵح موسلیم بە تورکیا راشیگەیاند: "دالیا مەحمود موسلیم ناسراو بە (ڤیان شەڕڤان) دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی یەپەژە دەهێنێت لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بەناوی (سەلام رەمەزان محەمەد) ناسراو بە تولهەلدان کە لە ریزەکانی یەپەگەوە بووە، پەیوەندی خۆشەویستی دروست دەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و رادەکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە، "رەمەزان لە رۆژی 9ی تەمموزی ئەم ساڵدا، بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحمود ساڵح بۆ پەیوەندی کردن بە سەلام لە رۆژی 14ی ئەم مانگە، بە قاچاخ دەچێتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی رادەستی پۆلیسی تورکیا دەکات".

دەشڵێت: "بۆیە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە."

لە پێشتردا، بنەماڵەی ساڵح موسلیم رایانگەیاند، کچەکەیان لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستی تورکیا کراوە و ئەوەشیان خستەڕوو، دەسەڵاتی هەرێم لە رادەستکردنی کچەکەیان بە تورکیا بەرپرسیارن.