دیداری کونسوڵی ئێران و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
تهمووز 20, 2020 12:33 Asia/Tehran
لە دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دوو لایەن سەبارەت بە رێکارەکانی پێوەندیی دوو قۆڵیی گفتوگۆیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە مەهدی شووشتەری، سەرکونسوڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی پووشپەڕ لە هەولێر لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکان هەرێمی کوردستان دیداری کردووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە لەو دیدارەدا، لایەنەکان بە ئاماژە بە هاوبەشییە فراوانەکان لە بواری مێژوویی، جوگرافیایی، فەرهەنگی، ئایینی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە گەشەی پێوەندییەکانی نێوان دوو لایەنەکە لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، ئابووری و بازرگانی، فەرهەنگی و زانستی و... باس و گفتوگۆیان کرد.
سەرپەیڤ