لە ئەمڕۆ شەممەوە ھەموو مزگەوتەکانی سلێمانی تەنیا بۆ نوێژە فەڕزەکان دەکرێنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i384226-لە_ئەمڕۆ_شەممەوە_ھەموو_مزگەوتەکانی_سلێمانی_تەنیا_بۆ_نوێژە_فەڕزەکان_دەکرێنەوە
لە ئەمڕۆوە ھەموو مزگەوتەکانی سلێمانی تەنها بۆ نوێژە فەڕزەکان دەکرێنەوە و نوێژی جەژنیش لە مزگەوتەکان بەڕێوەناچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2020 03:17 Asia/Tehran
  • لە ئەمڕۆ شەممەوە ھەموو مزگەوتەکانی سلێمانی تەنیا بۆ نوێژە فەڕزەکان دەکرێنەوە

لە ئەمڕۆوە ھەموو مزگەوتەکانی سلێمانی تەنها بۆ نوێژە فەڕزەکان دەکرێنەوە و نوێژی جەژنیش لە مزگەوتەکان بەڕێوەناچێت .

 

بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی تایبەت بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند هەواڵی کردنەوەی مزگەوتەکان لە سلێمانی بۆ نوێژی هەینی دوورە لە ڕاستیەوە و لە  ئەمڕۆشەوە بە ڕەسمی دەرگای سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی بۆ نوێژە فەرزەکان بە ڕووی نوێژخوێناندا دەکرێتەوە .

هەروەها بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان ڕایگەیاند بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف نوێژی جەژن لە هیچ مزگەوتێک ئەنجام نادرێت .