ئاب 01, 2020 17:43 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی تورکیا چیای خامتیریان لە زاخۆ بۆردومان کرد

لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی سنوری گوندی پرەخێ و چیای خامتیر و دەوروبەری کە دەکەونە سنوری قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانیش ژمارەیەکی زۆری پوش و پاوان و داربەڕوی لەناوچە شاخاوییەکان سوتان.

 

بە پێی هەواڵێکی وێستگەنیوز، لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی سنوری گوندی پرەخێ  و چیای خامتیر و دەوروبەری لە سنوری ناحیەی دەرکار کە دەکەونە سنوری قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن و سێ گوندی سنوری ناحیەی باتیفاش کە دوێنێ بۆردومان کراون، تائێستا نەتوانراوە ئەو ئاگرەی کەلە ناوچە شاخاوییەکان کەوتوەتەوە، کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکان بە پاساوی بونی جوڵەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەماوەی 48 کاتژمێری رابردودا سنوری چوار گوند لە دوو ناحیەی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومان کراون، بۆردومانەکانیش جگە لە دروستکردنی ئاستەنگی ئەمنی لەو سنورانە و سوتانی کشتوکاڵ و رەز و باغی هاوڵاتیان، بەهۆی بونی ئاگرکەوتنەوە لە ئەنجامی بۆردومانەکان تا ئێستا سەدان دۆنم زەوی و پوش و پاوان و دار بەڕوو سوتان.

 

سەرپەیڤ