ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی سەرچاوەی ئاژاوەن لە جیهاندا
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو لایەنانەی لە میحوەرەکەیاندان، سەرچاوەی ئاژاوەن کە هەڕەشە لە سەقامگیری جیهانی دەکەن
سەیید عەبدولمەلیک بەدرەدین وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە شەڕنانەوە و تاڵانکردنی سەرچاوەکانی گەلان و جێبەجێکردنی پلانی زاڵخوازانە هەڕەشە لە ئاسایشی جیهانی دەکەن. سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین بە ئاماژە بە درێژەدان بە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ زاڵبوون بەسەر گەلاندا وتی: زایۆنیزم جگە لە دەستدرێژیی سەربازی، هەوڵی لەناوبردنی ناسنامەی نەتەوەکان و داگیرکردنی خاکەکان و زاڵ بوون بەسەر خەڵک لە ڕێگەی شەڕی نەرمەوە دەدات. هەروەها جیهاد لە ڕێگای خودادا بە نەریتی پێغەمبەرانی ئیلاهی و ڕێگەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و شکستپێهێنانی دەستدرێژکاران و بەدەستهێنانی کەرامەت و سەرکەوتن بۆ گەلان وەسف کرد .