پێشوازیی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممە ی ١٠ ئەیلوول، «مستەفا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بەمەبەستی دیدار‌و وتووێژی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەولێری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، «مستەفا کازمی» لەلایەن هەریەک لە مەسروور بازرانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو جێگری سەرۆکی هەرێم مستەفا سەید قادر و شێخ جەعفەر مستەفا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەپرسێکی ترەوە پێشوازیی لێ کرا.
سه‌ردانی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دوای ئه‌وه دێت کە له چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا هه‌رێمی کوردستان دووپاتى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کردووه‌ته‌وه، هاوکات ئه‌مه یه‌که‌مجاره دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، کازمی سه‌ردانی هه‌ولێری بکات.
جێگای ئاماژەیە ئامانج لە سەردئاکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان چارەسەریی گرفتەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا ڕاگەیەندراوە.