سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i386275-سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_چاوی_بە_سەرۆکی_پارتی_دیموکراتی_کوردستان_دەکەوێت
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان سەردانی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2020 11:15 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێت

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان سەردانی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ دوای گەیشتنی بۆ هەولێری هەرێمی کوردستان و پێشوازی کردنی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکە، سەردانی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

سەرچاوەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان باسی ئەوەیان کردووە کە، «مەسعود بارزانی» و«مستەفا کازمی» چەندین پرسی ئابوری و سیاسیی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێ کردووە.

سەرچاوەکان راشیانگەیاندووە، پاش بینینی بارزانی و بەرپرسانی دیکەی ھەرێمی کوردستان  سەردانی ئەو ناوچانەی ھەرێمیش دەکات کە لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بوردومان کراون.