پارتی و یەکێتی سبەی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i388887-پارتی_و_یەکێتی_سبەی_لەسەر_ئاستی_باڵا_کۆدەبنەوە
یەکێتی و پارتی ئامەدەکاری دەکەن کە سبەینێ دووشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کۆببنەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش کۆبونەوەکە لەسەر ئاستی باڵا دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2020 14:44 Asia/Tehran
  • پارتی و یەکێتی سبەی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە

یەکێتی و پارتی ئامەدەکاری دەکەن کە سبەینێ دووشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کۆببنەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش کۆبونەوەکە لەسەر ئاستی باڵا دەبێت.

میدیای سپی لە ھەواڵێک دا نووسی :  سبەینێ دووشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستى باڵا کۆدەبنەوە.

بەپێى ھەواڵەکە  شاندەکەی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتى دەکات و هەرچی وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە هۆشیار زێباریی سەرۆکایەتى دەکات و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی هەردوولاش بەشدارى کۆبوونەوەکە دەکەن.