ئه‌فسه‌رێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان ده‌بێته باڵوێزى ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی
عه‌مید «ساڵح مه‌ولوود گه‌ردی» ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان بوو بە باڵوێزى ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی و به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌فسه‌رێکی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ک «باڵوێزى ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی» له ئاستی دنیا بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاری کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاندووە: عه‌مید «ساڵح مه‌ولوود گه‌ردی» دوای ئه‌وه‌ی کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا به‌شداریی کۆنگره‌ی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی کرد و وتارێکی لە باره‌ی کۆمه‌ڵکوژیی ره‌گه‌زی و ئایینی پێشکەش کرد، سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌رپه‌رشتیاری کۆنگره‌که‌ی ڕاکێشا‌و دواتر وه‌ک باڵوێزى نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاری کرا.
«ساڵح مه‌ولوود گه‌ردی» ئه‌فسه‌ری ڕێکخستنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وهزیرانەو بە ھۆی ئەوەی کە لە سەردەمی دەستەڵاتی ڕژێمی بەعس دا بنەماڵە خهباتگێڕەکەی لە بەندیخانەدا دەبن له ساڵی ١٩٦٢ له گرتووخانه‌ی «قشڵه»ی هه‌ولێر له دایک دەبێ و ساڵانێکی دوورودرێژیشە له ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان خەریکی خزمه‌ت کردنە.
لە ئاگاداری نامەکەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان داھاتووە: بەدڵنیاییەوە دیاری کرانی عه‌مید «ساڵح مه‌ولوود گه‌ردی» وەک باڵوێزى نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی له‌سه‌ر ئاستی دنیا ده‌سکه‌وتێکی مانادار و گرنگ و یاساییه بۆ پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان و ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌شه بۆ که‌سایه‌تی و بنەماڵەی ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.