هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە باکووری کەرتی غەززە
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، لانیکەم ٧ کەس شەهید بوون.
سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە ڕایانگەیاند، ژمارەی شەهیدانی هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بارەگایەکی پۆلیس لە بازاڕی خان کە دەکەوێتە ناوچەی فالوجا لە ڕۆژاوای کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە هەڵکشاوە بۆ حەوت شەهید.وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە سەرهەنگ محەمەد مەروان سالم بەرپرسی ناوەندی پۆلیسی کەمپی جەبالیا لەگەڵ ژمارێک ئەفسەر و هێزی پۆلیس لەو هێرشەدا شەهید بوون. هەروەها سەرچاوە پزیشکییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە بە گشتی لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ٩ فەلەستینی شەهید بوون بە ژنێک و منداڵێکیشەوە.هەروەها ژمارەیەک لەو کەسانەی کە بەهۆی هێرشەکانەوە برینداربوون، لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە چارەسەریان بۆ دەکرێت و دەوترێت دۆخی تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.